گفتوگۆی کۆتایی: ئستا بووی بە وەستا؟
لێرە دەستکاری وردەکارییەکان بکە شێرەکەم

دەبێ لە یەك زیاتر بی

گفتوگۆکان
🤖 دێڤی

ئەرێ برا، پیرۆزە! گەیشتیە کۆتایی بەشی HTML و CSS. چۆن بوو بە ڕای تۆ؟ ها

👤 بەکارهێنەر

وەڵا دێڤی گیان زۆر چێژبەخش بوو، بەس هەندێک جار لە CSS تێک ئەچووم.

🤖 دێڤی

ئاساییە شێرە! CSS تەنها بە ڕاهێنان (Practice) فێر ئەبیت. هیچ کەس یەکەم جار هەموو شتێکی بیر نەماوە.

👤 بەکارهێنەر

ئێستا من ئەتوانم سایت دروست بکەم؟

🤖 دێڤی

بێگومان! تۆ بناغەکەت زۆر قایمە. ئەتوانی ڕووکاری سایت دروست بکەیت، بەس بۆ ئەوەی سایتەکەت 'ئیش' بکات، پێویستت بە مێشکە.

👤 بەکارهێنەر

مێشک؟ مەبەستت جاڤاسکریپتە؟

🤖 دێڤی

مەزبووتە! لە قۆناغی داهاتوو فێری ئەوە ئەبین چۆن سایتەکەمان کاردانەوەی هەبێت. بۆ نموونە کاتێک کلیک ئەکەی، ڕەنگی پەیجەکە بگۆڕێت.

👤 بەکارهێنەر

زۆر بەپەرۆشم بۆی!

🤖 دێڤی

دەی کەواتە با نەوەستین. بەس پێش ئەوە، کەمێک یاری بەو کۆدانە بکە کە فێر بوویت. تا گفتوگۆی داهاتوو، بایی!

👤 بەکارهێنەر

بایی دێڤی گیان، دەستت خۆش.