گفتوگۆی یەکەم:‌ بابەتەکانی HTML
لێرە دەستکاری وردەکارییەکان بکە شێرەکەم

دەبێ لە یەك زیاتر بی

گفتوگۆکان
🤖 دێڤی

سڵاو شێرە، لێرەم تاکو هەرچی شتێک لەلات بە تەواوی لات ڕوون نەبۆتەوە، بۆتی ڕوون بکەمەوە، ئستا بڵێ بزانم پرسیارەکەت چیە

👤 بەکارهێنەر

سڵاو دێڤی گیان، ڕاستی پرسیارێكم هەبوو، ئەویش ئەوەیە DOCTYPE و تاگەکانی <html> و هەندێ تاگی دیکە کە بە بناغە ناوت بردن، هیچ گۆڕانکارییەکیان درووست نەکرد لەبەرچاوم، جا ئەڵێم چ پێویست ئەکات بینووسین؟ ئەگەر کۆدەکە بەبێ نووسینی ئەوانە ئیش بکات جا بۆچیمانە؟ وا هەستم کرد تەنها HTMLـم لێ قوڕس دەکەن..

🤖 دێڤی

سوپاس، سەیرکە گوڵەکەم، ئێمە کە کۆدی HTML دەنووسین، تەنها بۆ ئەوە ناینووسین کە لەلایەن بەکارهێنەرەوە جوان و باش دەرکەوێت، بەڵکو دەبێت دڵنیا بینەوە کە لەسەر سەرجەم وێبگەڕەکان بەهەمان شێوە دەخوێندرێنەوە ئەمەش لەڕێگەی تاگی DOCTYPEـەوە دەکرێت. هەروەها گوگڵ و بینگ و هاوشێوەکانی، بۆ دۆزینەوەی بابەتەکان و فلتەر کردنیان پشت دەبەستن بەو تاگانەی HTML، هەتاکو تاگەکان بەشێوەیەکی باشتر ڕێكخرابن و گونجاوتر بن، ئەوا ئاسانتر دەبێت بۆ Google کە سایتەکەت بدۆزێتەوە و شیکاری بۆ بکات و ڕیزبەندی بۆ بکات.

🤖 دێڤی

واتا HTML تەنها بۆ درووستکردنی بناغە و نووسین و بنچینەکانی ماڵپەڕەکە نیە، بەڵکو مانا و ڕێكخستن'یش دەبەخشێ بە ماڵپەڕەکە لە پێناو ئاسانتر دۆزینەوە و خوێندنەوەی لەلایەن وێبگەڕ و Google، Bing و هاوشێوەکانی

👤 بەکارهێنەر

ئێ ئێ ئێستا تێگەشتم، بەس باشە تێنەگەشتم چۆن ئەو تاگانە یارمەتی گوگڵ دەدەن سایتەکەم بدۆزێتەوە و ڕیزبەندی بۆ بکا؟

🤖 دێڤی

سەیرکە، بە نووسینی title لە لە نێو تاگی head، ئەوا تۆ ناوێكت لە پەیجەکە ناوە بە نووسینی h1 لە نێو تاگی html و bodyـدا، ئەوا تۆ ڕێگەت داوە بە گوگل ڕاستەوخۆ لە بابەتی سەرەکی پەیجەکەت تێ بگات

🤖 دێڤی

سەریکە پەیجێك ئەزانیت وەك چی وایە، وەك کتێبێك وایە، کتێب کە لە کەڤەرەکەیدا، ناوی کتێبەکە نووسراوە، کە دەیکەیتەوە لە لاپەڕەکانی سەرەتا ئاماژە بە ناوی بەندەکان و ژمارەی لاپەڕەکانی داوە، هەر بە زانینی ناوی کتێبەکە تۆ دەزانی بابەتی سەرەکی کتێبەکە چیە و خوێندنەوەی ناوی بەندەکانیش بەرچاو ڕوونیەکی یەکجار زۆرترت دەدەنێ

👤 بەکارهێنەر

ئێ ئینجا ئەمە چۆن وەک HTML و گوگڵە؟

🤖 دێڤی

سەیرکە پەیجێكی HTMLـیش وەک کتێبەکە وایە و Googleـیش وەك تۆ وایە، بەڵام تۆ بەپێی ناونیشانی کتێب بەنێو کتێبەکاندا دەگەڕێیت و گوگڵ'یش بەپێی تایتڵ و تاگەکانی head بەنێو پەیجەکاندا دەگەڕێت

👤 بەکارهێنەر

ئەهاا، ئێستا جوان تێگەیشتم دێڤی گیان، زۆر مەمنوونم

🤖 دێڤی

ئێمە لە خزمەتتاین گوڵەکەم، دەی بتبینم بەردەوام بیت، تاکو گفتوگۆی دیکەمان هەبێت

👤 بەکارهێنەر

دووبارە سوپاس دێڤی گیان، بایی

🤖 دێڤی

بایی گولم